زاری كرمانجی :
بارەگایەكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە كرایە ئامانج.
بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە كاتژمێر 8:40ـی خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2026، لە دۆڵی ئالانەی سەر بە ناوچەی بالیسان ڕووی داوە و تێیدا بارەگای ناوبراو بۆردوومان كراوە.
لە بەرامبەردا، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا هێرشەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە كە خۆشبەختانە بۆردوومانەكە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە و زیانەكان تەنها ماددی بوون و بەر بارەگاكەیان كەوتوون .

































































