زاری كرمانجی
وەزارەتی دارایی عێراق لە یەكشەممەی ڕابردووەوە دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە و سەرەتاش لە وەزارەتە ئەمنییەكانەوە دەستی پێكردووە، هەروەها لە دوێنێوە تەمویلی وەزارەتی پەروەردەی كردووە و بڕیارە لەماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دابەش بكات .
لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە، ئێستا سەرجەم ڕێكارەكان بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچن و بڕیارە ڕاستەوخۆ دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بكرێت.
بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە، هۆكاری ئەوەی مووچەكان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەكان دابەش دەكرێت ، نەك بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتێك لە یەك كاتدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لیستی مووچە و میزان موراجەعەی هەموو فەرمانبەران لە یەك كاتدا ناگاتە فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی، هەر بۆیە، سەرەڕای دەرچوونی بڕیاری تەمویلكردنی وەزارەتەكە، ناردنی پارەی مووچەی هەر بەڕێوەبەرایەتییەك بە جیا و لەسەر بنەمای گەیشتنی لیستەكەی خۆی دەبێت.

































































