پشتیوان کەریم -سۆران:
حاجی محییەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ سێ شەممە بەهای بەشێک لە دراوەکان ئاڵوگۆڕیان بەسەر داهات و دۆلار و تمەن روویان لە بەرز بوونەوەی گەورە کرد،
بەشێک لە دراوەکانی دیکەش بە جێگیری ماوەتەوە، نرخی دراوەکان بەم شێوەی خوارەوەن :
100 دۆلار بەرامبەر 152,750 دینارە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی سێ ملیۆن 970 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی 1871 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 پاوەن بەرامبەر بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 لیرەی تورکی بەرامبەر 8,100دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە 4000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.