بڕیارە سبەی یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی 9 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
دوای رادەستکردنی لیستەکە، وەزارەتی دارایی عێراق راستەوخۆ دەست بە وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات. پێشبینی دەکرێت پرۆسەی وردبینیکردنەکە لە ماوەی چەند رۆژێکدا کۆتایی بێت.
لە رۆژی دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 831 ملیار و 666 ملیۆن دینار وەک پارەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.


































































