زاری كرمانجی-سۆران:
دەرچووانی بەشەكانی شتوكاڵی و ڤێتەر نەری لەئیدارەی سۆران، خوازیارن دا بمەزرێندرێن و هەلی كاریان بۆ بڕخسێندرێت، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش لەو رووەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كە وێنەیەكی دەست زاری كرمانجی كەوتەوە، تیادا هاتووە: ” لەچوارچێوەی پلانی لێژنەی باڵای دامەزراندنی دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و فێتێرنەری، لە ژێر ڕۆشنای یاسایی ژمارە (20 ) و رێنمایی ژمارە (4) تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، بۆ لە مەودوا لە سەرئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆك، هەڵەبجە) ئیدارە سەربەخۆكانی (سۆران، زاخۆ، ڕاپەرین، گەرمیان) لە لایەن لێژنەی زانستی و تەكنیكی خولەكانی راهێنان و شیاندنی تایبەت بەو دەرچووانەی كە فۆڕمی دامەزراندنیان لەماوەی رابردوو پڕكردۆتەوە دەستپێدەكات، بەپێی خشتە و تایبەتمەندی گروپی پسپۆرییەكان .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بۆ ئەم مەبەستە، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە لە رێگەی راگەیاندنی وەزارەتمان و لینكەكانی راگەیاندنی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان ئاگادارییەكان و زانیاری دەربارەی خولەكان و ناوی بەشداربووانی خول بڵاو دەكرێنەوە.
هەروەها سەرجەم دەرچووانی ئەو بەشانە دڵنیا دەكەینەوە كە دەرفەتی بەشداریكردن لە خولەكان بۆ هەمووان ڕەخسێنراوە، بە پێی پلان و خشتەی دیاریكراوی وەزارەت و هەماهەنگی نێوان لێژنەی باڵاو لێژنەی لاوەكی لە فەرمانگەكانی وەزارەت بەچەند قۆناخێك.