زاری کرمانجی
دەیان هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە بڕیارێکی نوێ و، لەمەودوا پێدانی قسیت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە دینار دەبێت لەجیاتی دۆلار.
دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، لە وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕوونی کردۆتەوە خەڵک دەتوانن قیستی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە دینار بدەن لەجیاتی دۆلار، ئەگەر قیستەکەشت بە دۆلار دیاری کرابێت، هەر 100 دۆلارێکی بە 132 هەزار دینار ئەژمار دەکرێت.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان گوتی، دەستەی وەبەرهێنانی عێراق ڕوونی کردۆتەوە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەو پڕۆژانە دەبێت کە مۆڵەتی فەرمیی وەبەرهێنانیان هەیە و لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانەوە پەسند کراون.
دەشڵێت :” دەبێت هەموو خاوەن پرۆژەکان بە بڕیارەکە پابەند بن، لەبەر ئەوەی بڕیارەکە فەرمییە و لەلایەن حکومەتەوە دەرچووە.

































































