زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ، چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی رجب زبیر حارس، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، نوێنەرانی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها بەرپرسانی ئیداری و فەرمانبەرانی بانکی ئازادی، مەراسیمی ئالوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری بانکی ئازادی لە سۆران بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران سوپاسی بەڕێوەبەری پێشووی بانک کرد بەرامبەر بەو خزمەت و هەوڵانەی کە لە ماوەی خزمەتەکەیدا بۆ بانک و هاووڵاتیان پێشکەشی کردووە، و پیرۆزبایی لە سەبری جەوهەر حارس کرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەری نوێی بانکی ئازادی، هیوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆی خواست لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیدا.
لە کۆتاییدا، بە شێوەیەکی فەرمی ئالوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری بانکی ئازادی ئەنجامدرا.

































































