زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران (بە وەکالەت) مامۆستا ایڤان جانی کۆربیل، بە یاوەری شاندێک سەردانی قوتابخانەی دیانای بنەڕەتی تێکەڵاوی کرد”.
مەبەست لە سەردانەکەی بۆ لە نزیکەوە بینین و دیدەنی کردنی ژووری سەرچاوە (خوێندنی تایبەت) بە قوتابیانی ئۆتیزم و پێداویستی تایبەت.
بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران قوتابخانەی دیانای بنەڕەتی تێکەڵاو وەکو یەکەم قوتابخانەی سنورەکەمان هەڵساوە بە کردنەوەی ژووری سەرچاوە (خوێندنی تایبەت).
لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکاریەک بۆ برەودان بەم جۆرە چاڵاکیانە و کردنەوەی ژووری تایبەتی بۆ قوتابخانەکان بە پێویست و گرنگ وەسف کرد.

































































