واشنتۆن پۆست: ئیدارەی ترەمپ ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی 40 هەزار بۆمبی قورس (MK-84 و BLU-117 2000 پاوند) بە ئیسرائیل، كە بەهاكەی دەگاتە 2.8 ملیار دۆلار.
ئەمە گرێبەستەی فڕۆشتنی چەك و تەقەمەنی بە گەورەترین گرێبەست دادەندرێت لەم ساڵانەی دواییدا.
بە پیی زانیارییەكانی واشنتۆن پۆست، ئەو بۆمبانەی دەفرۆشرێتە ئیسرائیل، پێشتر لە لایەن جۆ بایدن راگیرابوون، بە هۆی نیگەرانییەکان لە زیانە گیانییەکانی كە دەشێ بەر هاووڵاتی مەدەنی بكەوێت.

































































