موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
کەمێک بەر لە ئێستا، لە بناری چیای بەربزین لە دەڤەری برادۆست لە سنووری ئیدارەی سۆران ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، ژن و منداڵێک بەسەختی بریندار بوون .
خورشید شێرۆ لە فریاکەوتنی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ژن و منداڵێک گەیێنرانە فریاکەوتنمان کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بریندار ببوون، چارەسەری سەرەتایمان بۆ ئەنجامدا .
ئاماژەی بەوەشدا، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پزیشکی بەمەبەستی چارەسەری زیاتر، هەردوو بریندارەکەمان ڕەوانەی فریاکەوتنی سۆران کرد .
بەپێی زانیاریەکانی دەست زاری کرمانجی کەوتووە، ژنەکە تەمەنی 32 ساڵان و مناڵەکە تەمەنی 4 ساڵانە دانیشتووی سەنتەری قەزای سیدەکانن، بەمەبەستی کاری کشتوکاڵی ڕوویان لە بناری بەربزین کردووە و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەیان کە جۆری پیکاب دێرە بریندار بوونە .

































































