زاری كرمانجی-سۆران
ئێوارەی چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، ئێوارە کۆڕێک لەژێر ناونیشانی “دوژمن” بۆ سیاسەتمەدار ئازاد جوندیانی ڕێکخست.
لە کۆڕەکەدا هەریەک لە هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٠ێ پارتی دیموكراتی كوردستان، کرمانج عزەت بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕەجەب زوبێر قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتییەکانی ناوچەکە ئامادەبوون”.
دوای تەواو بوونی كۆڕەكە دەروازەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرایەوە؛ ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینییە قووڵەکانیان، ئاسۆی کۆڕەکەیان ڕووناکتر کردەوە.
تیشک خرایە سەر بەرزکردنەوەی ئاگاییی نەتەوەیی و گەڵاڵەکردنی تێگەیشتنی زیاتر بۆ دەستنیشانکردنی دۆست و دوژمنانی کورد.
































































