ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەمڕۆ ئێمە لەبەردەم ساتی مێژوویی ئەو گۆڕانکارییە گەورەداین کە ژیریی دەستکرد و ڕۆبۆتە مرۆڤ ئاساکان سنورەکانی زانستیان تێپەڕاندووە و داهاتوویەکی نوێ بۆ مرۆڤایەتیان نەخشاندووە. لەم جیهانە نوێیەدا، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک Nvidia و پێشکەوتنە خێراکانی AI نهێنیی سەرەکیی جوڵاندنی ئەم شۆڕشە تەکنەلۆجییەن، کە خەرجکردن و وەبەرهێنان تێیدا خێراتر و بەهێزتر لە هەر كاتێکی تر بەرەو پێش دەچێت
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : reuters کۆمپانیای Nvidia پێشبینی دەکات کە لە ساڵی دارایی داهاتوودا داهاتەکەی بە ڕێژەی ٧٠٪ بەرز ببێتەوە کە داهاتێکی خەیاڵیە ئەمەش بەهۆ ئەوەی خواستی جیهانی لەسەر کڕینی ئامێر و کۆمپیوتەری تایبەت بە ژیریی دەستکرد (AI) هێشتا وەک خۆی ماوە و فراوانتر بووە.
لە تەنیشت ئەم گەشە گەورەیەوە، Nvidia هۆشداری دەدات کە کەمیی پێکهاتەکانی بیرگە (Memory Components) وەک بەربەستێک ماوەتەوە لە کارەکەیدا.
Nvidia دەڵێت خواست لەسەر ژیریی دەستکرد هێندە زۆرە کە دەتوانین ٧٠٪ گەشە بکەین، بەڵام بەهۆی کەمیی کەرەستەی یەدەگ و بیرگەکانەوە، ناتوانین بەو خێراییە زۆرەی کە دەمانەوێت هەموو داواکارییەکانی بازاڕ پڕبکەینە
































































