زاری کرمانجی
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری دا لە دروستبوونی ململانێی چەکداری و ڕایگەیاند، پێکدادان لە نێوان دەوڵەت و گرووپە چەکدارەکان عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆیی مەترسیدار دەبات؛ هاوکات بە فەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ بەردەوامی حکومەتەکەی عەلی زەیدی و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان دووپات کردەوە.
مالیکی لە دیدارێکدا لەگەڵ شرۆڤەکارانی سیاسی جەختی لە کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەست دەوڵەتەوە بە شێوازێکی ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی کردەوە، بەو پێیەی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناوخۆیی زیان بە تەواوی پێکهاتەکانی عێراق دەگەیەنێت. ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ڕێگری بکرێت لەوەی عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای پەلەکردنی کرد لە پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا، هاوڕێک لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە ڕەخنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە سەر حکومەت بە ئامانجی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکەیە نەک گۆڕین یان ڕووخاندنی کابینەکەی زەیدی، و پێویستە سەرجەم ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.
رد
































































