ئادار عەبوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، مەراسیمێکی فەرمی لە کەمپی ستیفان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی ماڵپەڕی : شەفەق نیوز وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە مەراسیمەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل؛ کونسوڵی گشتی هۆڵەندا و ئیتاڵیا، لیوا عیسا عوزێر ئەمینداری گشتی وەزارەت، جەنەڕاڵ سیروان بارزانی شاندێک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی، نوێنەری ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێم و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە مەراسیمەکەدا ئامادە دەبن.
مەراسیمەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، عەقید ئۆستین پێچا و بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، جەنەڕاڵ گونتەر شنایدەر،
ئەرکی سەربازیی ڕاوێژکاران و هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی کۆتایی هات و لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان ڕاگەیەندرا، دوای چەندین ساڵ لە بەشداری و ڕاوێژکاری لە شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا.

































































