زاری كرمانجی-سۆران
سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: “كۆرەك تیلیكۆم تاكە كۆمپانیای لۆكالی عێراقییە بۆ پەیوەندییەكان ساڵانێكە دەرگای بۆ چارەسەری یاسایی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا كراوەیە، سەرەڕای چەندین جار ڕێكەوتن لەگەڵ لەلایەنی پەیوەندیدار، هەمیشە ڕێكەوتنەكان بەڵاڕێدابراون و كێشەی نوێ دروستكراوە بەبێ هیچ رەهەندێكی یاسایی”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: “لەكاتێكدا سەرجەم وڵاتانی جیهان چەندین پاڵپشتی جۆراوجۆر بۆ كۆمپانیا و بەرهەم و خزمەتگوزارییە نیشتیمانییەكان دەستەبەر دەكەن لەپێناو پاراستنیان لە ڕاكابەری ڕكابەرە بیانییەكان، كەسانێكی نابەرپرسی بەرژوەندیخواز لە دەستەی پەیوەندییەكانی عێراق لەپێناو پاڵپشتی خزمەتگوزاری بیانی خەریكی لەناوبردنی كۆمپانیا نیشتیمانییەكانن”.
ئاماژە بەوەش بەوەدەدات: “ئەم كردارانە سەرجەم یاسا و دروشمەكانی حكومەتی فیدرالی بۆ پاڵپشتی وەبەرهێنان و بەرهەمی نێوخۆی دەخاتە ژێرپرسیارەوە جگەلە بێڕێزی كردن و پێشێلكردنی مافی ملیۆنان بەكاربەر.
دەشڵێت: ” وەك نوێنەرانی یاسایی هاوڵاتییان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەنێویشیدا ئەو هاوڵاتیانەی كە كۆڕەك بەكاردێنن، بەتوندی دژی ئەم پێشێلكاریانە دەوەستینەوە لێدان لە كۆمپانیا نیشتیمانی و مافی بەكاربەران بە توندرین شێوە رەتدەكەینەوە.
































































