شههلا سۆفى- زارى كرمانجى:
کتێبێکی تایبەت بە دێرینەکانی یۆنان دوای ١٥٠ ساڵ گەڕێنرایەوە بۆ کتێبخانەی گشتی. کتێبەکە بەناوی “ئەنتیکیتیتی ئەسینا” لە ساڵی ١٨٥٨دا بڵاوکراوەتەوە، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی خانوویەکی کۆن کە چەندین نەوە لە بنەماڵەی سیمۆنس بووە، دۆزراوەتەوە. خاوەنی ئێستا، ڕۆس سیمۆنس، کتێبەکەی دۆزیەوە کە لەناو ديوارێكدا شاردراوەتەوە وەک ئەوەی کەسێک بە ئەنقەست لە چاوی خەڵک شاردبێتەوە.
کتێبخانەی کیاما لە ساڵی ١٨٧٢ کرایەوە و کتێبەکە لە پلەی ٥٠٦ی یەکەمدا بوو لە نێو یەکەم هەزار بەرگ لە کۆمەڵەی کتێبخانەکەدا. بەڕێوەبەری کتێبخانەکە میشێل هادسۆن دەڵێت پێدەچێت کتێبەکە لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە دوای کردنەوەی کتێبخانەکەوە لەدەستچووبێت، چونکە هیچ تۆمارێک لەو بارەیەوە لە کتێبەکانی قەرزکردندا نییە. ئەو کتێبانە کە لە ساڵانی ١٨٧٠ بۆ تۆمارکردنی قەرزەکان بەکارهێنراون، لە مێژە نەماون و ناسنامەی دوایین قەرزوەرگرەکە نادیارە.
ئەگەر یاسا کۆنەکانی کتێبخانە هێشتا کارا بوونایە، ئەوا سزاى دارايي کتێبە دواکەوتووەکان دەبووە ٢٨ هەزار دۆلاری ئوسترالی، کە بەپێی هەڵاوسان ڕێکخراوە، بە پشتبەستن بە غەرامەکردنی ٣ پاوەند لە هەفتەیەکدا. بەڵام کتێبخانەکە ئیتر غەرامەی دواکەوتووی نییە و ئەم کتێبە مێژووییە بەبێ هیچ قەرزێک وەرگیرا.































































