زاری کرمانجی-سۆران
بەپێی نووسراوێکی فەرمی لێژنەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ کە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کراوە و ئیمزای هادی عامری، سەرۆکی لێژنەکەی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە کە گواستنەوەی کۆبۆنی خۆراک لە ناوچە جێناکۆکەکان پێچەوانەی ڕێنمایی و کاری لێژنەکە نییە.
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن ڕێکارەکانی گواستنەوەی کۆبۆنی خۆراک لەو ناوچانە ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختی لێژنەی مادەی ١٤٠ هەبێت.

































































