بە بۆنەی یادی شکۆداری لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی و پارێزەری ناسنامەی کوردایەتی، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، کە تەمەنێکی پڕ لە سەروەری و تێکۆشانی لە پێناو ئازادی و سەرفرازیی گەلی کوردستاندا بەخشیوە، بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە گەورەترین پاڵەوانیەتیی کراوەی شەترەنج لە شاری سۆران بەڕێوەدەچێت. ئەم بۆنەیە وەک وەفایەک بۆ ڕێبازی کوردایەتی و هاندانێک بۆ گەشەپێدانی بیری زانستی و وەرزشی لە ناو گەنجانی نیشتمانەکەمان ساز دەکرێت.
لە پێناو هاندانی زیاتری بەهرەمەندان، کۆمەڵێک خەڵاتی دارایی بە نرخ بۆ سەرکەوتووان تەرخانکراوە: براوەی پلەی یەکەم ٨٠٠ هەزار دینار، پلەی دووەم ٤٠٠ هەزار دینار، و پلەی سێیەم ٢٠٠ هەزار دینار وەردەگرن. هەروەها بۆ هەر یەک لە پلەکانی چوارەم، پێنجەم و شەشەم بڕی ١٠٠ هەزار دینار و بۆ پلەکانی حەوتەم و هەشتەم بڕی ٧٥ هەزار دینار وەک خەڵات دیاریکراوە. وەک پشتگیرییەک بۆ بەهرە جیاوازەکان، دوو خەڵاتی تایبەت بە بڕی ٧٥ هەزار دینار بۆ بچووکترین یاریزانی بەشداربوو و باشترین یاریزانی کچ تەرخانکراوە.
داوا لە سەرجەم ئارەزوومەندان دەکەین بۆ تۆمارکردنی ناو و وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی: ٠٧٥٠٧٠٧٤٠٧٠
ڕێکەوتی : ١٦ی ئابی ٢٠٢٦
شوێن :شوێن هۆڵی بەڕێوەبەراتی رۆشنبیری سۆران.
تێبینی: ئەم پاڵەوانیەتیە تەنیا بۆ یاریزانانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە بە هەر پێنج قەزایەکانییەوە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم بەشداربووان.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەکە.
































































