مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی شارەوانیی مۆسكۆ لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە شەوی ڕابردوو ئۆكراینا بە 400 درۆن ناوچەكانی مۆسكۆیان كردە ئامانج .
سێرگی سۆبیانین، سەرۆكی شارەوانیی مۆسكۆ ڕایدەگەیەنێت “لە نێوان كاتژمێر 8 ـی شەو تا 6 ـی بەیانیی ئەمڕۆ، زیاتر لە 390 درۆن بەرەو ناوچەی مۆسكۆ ئاراستە كراون، بەڵام بەشی زۆر درۆنەكان لەلایەن هێزەكانی بەرگریی ئاسمانییەوە لە تێكشكێندراون و نزیكەی 90 دانەشیان لە كاتی نزیكبوونەوەیان لە مۆسكۆ لەنێو براون.”
میدیایی ڕووسیا بڵاویان كردەوە بەهۆی ئەم هێرشەوە زیان بەر چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون كەوتووە و هاوكات چەند باڵەخانەیەك بەهۆی كەوتنە خوارەوەی پاشماوەی درۆنەكان زیانیان بەركەوتووە.
ئەم هێرشە بەرفراوانەی ئۆكراینا بۆ سەر مۆسكۆ، هاوكاتە تەنیا لەگەڵ سەردانەكەی ئەمڕۆی ڤۆلۆدیمیر زێلێنیسكی، سەرۆكی ئۆكراینا بۆ ئەمەریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا.

































































