مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری بە بەریتانیا دەدات و دەڵێ “دەبیتە ئامانجی دیاریكراو و ڕەوامان ئەگەر یاوەری ئەمریكا بكەیت.”
حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند “هەر وڵاتێك، چ بەریتانیا، دەوڵەتانی كەنداو یان ئەوانی دیكە، ئەگەر پشتیوانی ئەمریكا بكەن لە شەڕەكەدا، ئەوا دەبنە ئامانجی ڕەوای ئێمە و دەستیان لێ ناپارێزین.”
گوتەبێژی سوپای پاسداران ئاشكراشی دەكات كە لەم دوایییانەدا فڕۆكەكانی بی 1ـى ئەمریكی فڕۆكەخانەكانی بەریتانیایان بەكارهێناوە .
































































