بهپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، رەزامەندی دراوە بۆ تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتەكە.
بەپێی نووسراوەكە كە وێنهیهكی دهست زاری كرمانجی كهوتووه، تیایدا ئاماژە بە دانانی كاتی (تەنسیبكردن)ی فەرمانبەران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان كراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، پێویستە پسپۆڕییەكان زیاتر ئەندازیار و رووپێو بن.
ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوەكەی بۆ وەزارەتەكان كردووە و جەختی كردووەتەوە: “لە حاڵەتی هەبوونی داواكاریی فەرمانبەران بۆ تەنسیبەكە نووسراو راستەوخۆ بۆ وەزارەتی پەروەردە بكرێت بۆ ئەوەی دواتر بە لیستێك رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆ بڕیاردان لەسەری.”
ئەوەشی بە وەزارەت و فەرمانگەكان راگەیاندووە، ئەم گشتاندنە مبلاكی سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ناگرێتەوە.
كاتێك فەرمانبەرێك میلاك و دۆسییە و مووچەی هەر لە فەرمانگەی بنەڕەتی خۆی دەبێت، تەنیا دەوام و شوێنی كارەكەی دەگۆڕێت، ئەوە پێی دەگوترێت تەنسیب.

































































