ڕۆژنامەی “العربي الجديد” بڵاوی کردەوە، حکومەتەکەی عەلی زەیدی لە بەغدا ڕێکارە ئەمنییەکانی توندتر کردووەتەوە و پەیوەندییە سیاسییەکانی چڕتر کردووەتەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکان (فەسیلەکان) لە خولی نوێی ململانێی سەربازی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمەش لە ترسی پەلکێشکردنی عێراقە بۆ ناو ڕووبەڕووبوونەوەی ناوچەیی.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، بەغدا لە ڕێگەی گەیاندنی نامەی هۆشدارییەوە بە گرووپە چەکدارەکان، هەوڵی پێشگرتن لە هەر ئەگەرێکی هێرشکردنە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات؛ هاوکات هێزە ئەمنییەکان بە وردی چاودێری جموجۆڵە مەیدانییەکانی ئەو گرووپانە دەکەن بۆ پاراستنی هێمنی و سەقامگیری.
































































