فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران دەڵێت: بەدڵنیاییەوە ئۆپەراسیۆنێک بۆ شکاندنی ئابڵوقەی دەریایی ئێران لە ئارادایە.
شەهرام ئێرانی، كە بۆ كەناڵەكانی میدیایی وەڵاتەكەی قسەی كردووە روونیكردۆتەوە” هێزە چەکدارەکانی ئێران دوژمنیان لە دەریای عەرەبی و باکووری زەریای هیندی ڕاگرتووە و بەمەش ناوەستین لە داهاتوودا زیاتر دووریان دەخەینەوە”.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران زیاتر تیشكی خستەسەر شكاندنی گەمارۆكان و گووتی ” شکاندنی گەمارۆکە کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە نییە و ئامانجی کۆتایی دەرکردنی دوژمنە لە تەواوی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا”.
هاوكات پیەوەندار بەم بابەتە محەممەد موخبەر، ڕاوێژکار و یاریدەدەری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند” بە دڵنیاییەوە نە گەرووی هورمز دەكرێتەوە، نە ڕێگەش دەدەین ئابڵوقە بمێنێتەوە”.
ئەم قسانە لەکاتێکدایە هێرشەکان لە لایەن هێزەكانی هەر دوو وڵاتەوە بۆ سەر کەشتییەکان بەردەوامیان هەیە.
































































