سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی كانوونی یه‌كه‌م، باره‌گای بارزانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی، پێشوازی له فوئاد ئه‌لمه‌جالی كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له هه‌ولێر كرد.
بارهگاکە ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا دووپات له دۆستایه‌تیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.