سێبور مەنتک، بەرپرسی نوسینگەی نەوەی نوێ لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تەمموزی 2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ریزەکانی نەوەی نوێ رادەگەیەنم، بەهۆی ئەو رێکەوتنەی نێوان شاسوار عبدولواحید و باڤڵ تاڵەبانی کە لە زیندان رێککەوتنکرا بەوەی 300 کەیسەکانی شاسوار عەبدولواحید لە دادگا، هەروەها تەواوی ئەو پرۆژە شەخسییانەی شاسوار بۆی بگەڕێتەوە کە لێی وەرگیرابوون، هەروەها بێدەنگکردنی تەواوی خاوەن پشکەکانی پرۆژەی چاڤیلاند، تەواوی دەنگدەرانی نەوەی نوێ دڵگرانن و دەپرسن ئایا دەنگیان بە نەوەی نوێ داوە یان بە یەکێتی، دەنگدەران و لایەنگرانی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر یەکێتیی خزمەتی خەڵکی کردبا خۆمان دەنگمان پێدەدا نەک بە نەوەی نوێ بدەین.
هەروەها گوتی: شاسوار عەبدولواحید لە زیندان دەنگەکانی بە یەکێتیی فرۆشت، جەخت لەوە دەکاتەوە، لە کاتی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سروەی خوشکی بەمنی راگەیاند: بە بڕیاری شەخسی باڤڵ تاڵەبانی دەستگیرکراوە.

































































