زاری کرمانجی-سۆران
ئەگەرچی خواردنی پیاز تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، زۆرجاریش به‌هۆی تیژییهكهیهوه چاوی مرۆڤ دێنێته فرمێسك، به‌ڵام له زۆر ڕووه‌وه به‌سووده و توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن، خواردنی پیاز ڕۆڵی هه‌یه بۆ ڕێگرتن له جه‌ڵته‌ی دڵ و ڕێكخستنی ئاستی شه‌كره له خوێندا لەگەڵ چەندین سوودی دیكە.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی،كه ناوه‌ندی (ئیبن سینا) بۆ خۆراك له میسر ئاماژه‌ی پێده‌كات، ده‌ركه‌وتووه پیاز به پله‌ی یه‌ك توانای كوشتنی ئه‌و میكرۆبانه‌ی هه‌یه، كه زیان به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نن، هاوكات زۆر خواردنیشی ده‌بێته هۆی په‌یداكردنی به‌رگری له‌ش، دژی توشبوون به‌جه‌ڵته‌ی دڵ و چالاكردنه‌وه‌ی دڵ و سوڕی خوێن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی ئاستی شه‌كره له خوێندا”.
پزیشكه فیرعه‌ونییه‌كان له‌سه‌رده‌می خۆیاندا، پیازیان له لیستی ئه‌و خۆراكه به‌هێز و وزه به‌خشانه دانابوو، كه بۆ خواردن ده‌درا به‌و كرێكارانه‌ی له دروستكردنی هه‌ره‌مه‌كانی مسر بەشداربوون,

































































