زاری كرمانجی
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کرد، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی دانوستانە باڵاکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا، کە ئاماژەکان بۆ پێشکەوتنی بەرچاو لە تێگەیشتنەکانی تایبەت بە کەرتی وزە و هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەردەخەن.
هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، عێراق پلانی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگەیاند.
بەپێی دواین گۆڕانکارییەکان نەوتی برێنت، بە ڕێژەی 1.9% دابەزی و گەیشتە 78.92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
نرخی نەوتی تێکساس 75.21 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

































































