مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند كە ئێران برا گەورەی وڵاتانی ناوچەكەیە و برا گەورەش ئاگای لە برا بچووكەكانی دەبێت.
محەممەد ڕەزا عارف، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی لێدانی زەنگی مامەڵەكانی بۆرسە بۆ وەرزی هاوین ڕایگەیاند “ئێمە برای گەورەی وڵاتانی ناوچەكەین، ئەو وڵاتانەی هێرشیان كردە سەرمان، بەڵام چی بكەین ئەوان زۆر بیركۆڵن و خۆزگە دەمانتوانی هەڵوێستەكانیان ئاشكرا بكەین.”
محەممەد ڕەزا جارێكی دیكە هۆشداری بە وڵاتانی دراوسێ دەدات لە ئەگەری هەر هێرشێكی ئەمریكا لە ڕێگەی خاكی ئەوانەوە بۆ سەر ئێران دەڵێ “ئەگەر لە خاكی ئەوانەوە هێرش بكرێتە سەر ئێران، بە دڵنیایەوە ئەو وڵاتانە دەبنە ئامانجی ڕەوای تاران بۆ بەرگریكردن لە خۆی.”
جەختی لەوەش كردەوە كە ئێران هاوشێوەی جەنگی هەشت ساڵە و قەیرانەكانی ئەم دواییە، ئەم دۆخەش تێ دەپەڕێنێت و گوتیشی: “توانای شارستانیی ئێمە بەو شێوەیەیە؛ ئێمە برای گەورەین و برای گەورەش ئاگای لە برا بچووكەكانی دەبێت.”

































































