زاری كرمانجی-سۆران
رۆژی چوارشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە ژێر چاودێری و ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، و حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران کۆنسێرتێکی مۆسیقای بۆ ژەنیارانی کۆمەڵەی هونەری و وێژەی کورد – لقی ڕواندز سازکرد.
کۆنسێرتەکە لەژێر دروشمی “بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران کۆمان دەکاتەوە” و لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سۆران بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا، کە ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و هونەردۆستانی دەڤەرەکە ئامادەی بوون، چەندین تابلۆی مۆسیقی بەپێز پێشکەش کران.
لە بەشێکی کۆنسێرتەکەدا، د. جەنگی جەلال بە دوو بەرهەمی هونەریی تایبەت بەشداری کرد، کە بووە مایەی سەرنج و دڵخۆشی ئامادەبووان.
ئەم کۆنسێرتە لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران دێت، بە ئامانجی پشتگیریکردنی هونەرمەندان و دەستباربوونی زیاتری بزاڤی هونەری و وێژەیی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا.

































































