ڕائیب زراری-زاری كرمانجی:
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هەولێر و بەغدا رێكکەوتنیان ڕاگەیاند لەسەر ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت دەست بە کارکردن و بەرهەمهێنانی نەوت بکەنەوە.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: بە ڕێنمایی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی زەیدی، بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و دابینکردنی ئاسایشی ئابووری، شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی سوپاسالار عەبدولئەمیر یاروڵڵا، بە ئەندامێتی چەند سەرکردەیەکی باڵای ئەمنی، سەردانی هەولێریان کرد، ئەمەش بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی هاوبەش و پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکانی وڵات.
دەشڵێ:” ڕێککەوتن کرا لەسەر داڕشتنی پلانی ورد بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆتاییهێنان بە بەئامانجگرتنی کۆمپانییە نەوتییەکان ، بەجۆرێک کە ئەم ڕێککەوتنە زەمینە خۆش بکات بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی نەوت بۆ بووژانەوەی ئابووری وڵات.
باسی لەوەشکرد:” هەردوولا جەختیان کردەوە، لەسەر بەردەوامی کاری هاوبەشی لە نێوان سوپا و پێشمەرگە، بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ڕاوەدوونانی تیر.ۆر.
ئەم بڕیارە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق هات.

































































