زاری کرمانجی
بەشی پاسپۆرتی سۆران، سەرجەم هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دەکاتەوە لە ڕێکەوتی ١١ی حوزەیران ٢٠٢٦ بەدواوە وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتیان بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی پاسپۆرت، پێویستە هاووڵاتییان تەنها کارتی بانکی (ماستەرکارت/ڤیزاکارت)ی تایبەت بە خۆیان یان کەسانی نزیکی خێزانی خۆیان (باوک، دایک، هاوسەر، خوشک، برا) بێت بەکاربهێنن بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی.
بەشی پاسپۆرتی سۆران، ئەم ڕێکارە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی مامەڵەکانە و بەکارهێنانی کارتی کەسی نامۆ دەبێتە هۆی کێشە لە مامەڵەکەدا. جا کارتە هی هەر بانقێک بێت دروستە بۆ ئەوانەی کەوا هێچ جۆرە کارتێکی بانقیان نیە دەبێت مامەلەی دروست کردنی کارتی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن لە ڕێگەی یەکێک لە بانقەکان کوردستان و عێراق.
سەبارەت بە نرخی دەرهێنان و نوێ کردنەوە پاسپۆرت، ئاماژەبەوەدراود، نرخەکەی ٩١.٠٠٠ هەزار دینارە، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەوا بەبێ نۆرەگرتنی الکترۆنی ،( سڕە نووسین) راستەوخۆ سەردانی نووسینگەکەمان دەکەن دەبێت (٥٠،٠٠٠) زیاتر بدەن تاوەکو بتوانێت مامەڵەی پاسپۆرت بکات، وەهەروەها ئەو هاووڵاتییانەی کەوا ماوەی بەسەر چوونی پاسپۆرتەکانیان لە ساڵێک زیاترە ماوە بەسەر بچێت ئەوانیش دەبێت (٥٠،٠٠٠) زیادە بدات جگە لە تێچووی نرخی پاسپۆرت.
































































