زاری کرمانجی-شەقڵاوە
دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی، پارکێک لەلایەن وەزارەتی شارەوانی، بە ڕووبەری 17دۆنم زەووی پڕۆژەی پاركێك لە قەزای شەقڵاو جێبەجێ بەجێ دەكرێت.
سوارا ئەكڕەم قایمقامی قەزای شەقڵاوە ڕایگەیاند: ” دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، پارکێک لەلایەن وەزارەتی شارەوانی لە قەزای شەقڵاوە لەسەرڕووبەری 17 دونم زەووی دروست دەكرێت”.
گوتیشی، گوژمەی پڕۆژەكە 200 ملیۆن دینارە، بەپێویستی دەزانین دەستخۆشانە ئاڕاستەی گشت ئەم بەڕێزانە بكەین، كە هاوكار بوونە بۆ دروستكردنی ئەم پاركە.

































































