ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هاندەرانی تۆپی پێ و پۆلیس لە فەرەنسا، دوای سەرکەوتنی پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسناڵ، زیاتر لە 400 کەس دەستگیرکران.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC هەزاران ئەفسەر بۆ سنووردارکردنی نائارامییەکان کە خزمەتگوزاری پاس و شەمەندەفەرەکانی لە پاریسی پایتەخت پەکخستبوو، جێگیرکران.
لە شەڕەکەدا یارییە ئاگرینەکان و بڵێسەی ئاگرەکان هەڵکرابوون و چەند ئەفسەرێکی پۆلیسیش لە شەڕەکەدا بریندار بوون. پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی قەرەباڵغی لە ناوەندی شارەکە گازی فرمێسکڕێژی تەقاند.
کاتێک پاریس سانجێرمان ساڵی ڕابردوو هەمان جامەکەی بردەوە، هاندەران ئەهەنگیان گێڕا ئەمجارەش هاندەران باشتر خۆیان ئامادە کردبوو بە “ئامادەکاری زۆر بەهێز و تۆکمە لە شوێنی خۆیدا”، بەپێی وتەی وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لۆران نونیز.
دوای ماوەیەکی کەم لە بردنەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسی لە لێدانی سزادا، یارییە ئاگرینەکان لەلایەن هاندەران هەڵکرا و بووە هۆی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هاندەران و پۆلیسەکان .
لە چەند گرتە ڤیدیۆیێکی ئەو شەڕە دیارە کە ئاگر هەموو لایەکی داپۆشیوەو هەروەها پەنجەرەی چەندین دووکان شکێندراون.

































































