زاری کرمانجی
عەلی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی گووت:دوای کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی تەقەمەنی نەتەقاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، گواسترانەوە شوێنی گونجاو بۆ تەقاندنەوەیان”
٠
ئاشكراشی كرد: “ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤/٥/٢٠٢٦، دوای رێکخستنەوەی چاڵی لەناوبردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەکنیکی و سەلامەتی توند و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە، بڕی (٦٧٨٩) پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی بە سەرکەوتوویی لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی (EOD) سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە چاڵی تەقاندنەوە لە چیای (بەردەبووک) سەربە ناحیەی (گەڵالە) بەسەرکەوتوویی لەناوبردران.

































































