مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
“نیویۆرك پۆست”ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكی ئاشكرای دەكات سەركردە دەستگیركراوەكەی حزبوڵڵای عێراق پيلانی كوشتنی ئیڤانكا كچی سەرۆكی ئەمریكای دانابوو .
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكەی نیویۆرك پۆست “محەممەد باقر سەعد، سەركردەی دەستگیركراوی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی لە پێناو تۆڵەسەندنەوەی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، پلانی بۆ تیرۆركردنی ئیڤانكا ترەمپ، كچی سەرۆكی ئەمریكا دانابوو.”
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی دادی ئەمریكا، محەممەدی تەمەن 32 ساڵ، ڕۆژی 15ی ئەم مانگە لە توركیا دەستگیركراو و ڕادەستی ئەمەریكا كراوەتەوە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی 18 هێرش.”
سەركردەكەی حزبوڵڵا، پێشتر نەخشەی ماڵەكەی ئیڤانكا لە ناوچەی فلۆریدای لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاو كردبووەوە لە نامەیەكی پڕ لە هەڕەشەدا نووسیبووی “بە ئەمریكییەكان دەڵێم ئەم وێنەیە سەیر بكەن و تۆڵەسەندنەوەمان تەنیا كاتی پێویستە.”
































































