زاری کرمانجی
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئاوی خواردنەوەی سەنتەری قەزای سیدەکان لەڕووی تەندروسیەوە بێ گرفتە و هیچ کێشەیەکی نییە .
قارەمان شێخۆ بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، دەڵێت:” لە لایەن لیژنەی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوام پشکنین بۆ ئاوی خواردنەوەی سەنتەری قەزا و گوندەکان دەکرێت، لە سنووری سیدەکان تەنها تێبینی لەسەر ئاوی دوو گوند هەیە .
گووتیشی:” لێڵبوونی ئاوی سەنتەری قەزا، بەهۆی باران و زیادبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیە، ئەم گرفتەش تەنها لە سیدەکان نییە، هەوڵیشمانداوە ” فلتەر “ـی ئاو بگۆڕین و ئەو کێشەیە بەیەکجاری چارەسەر بکەین .
لە سنووری سیدەکان بە سەنتەری قەزا و گوندەکانیشەوە زیاتر لە سێ هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە، بەشێک لە گوندەکان گرفتی کۆن بوونی تۆڕی ئاو و نەبوونی سەرچاوەی ئاویان هەیە .

































































