زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستێكی دا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەشێك لە ڕۆژنامەكانی وڵاتەكەی نیشان دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر ئێران هاوار بكات ؛خۆم بەدەستەوە دەدەم؛ ڕۆژنامەكانی ئێمە ڕایدەگەیەنن ؛ئێران سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بەدەست هێناوە.؛”
ترەمپ دەڵێ “ئەگەر ئێران خۆی بەدەستەوە بدات، و دان بەوەدا بنێت كە كەشتیگەلە دەریایییەكەی لە بنكەی دەریادا نوقم بووە، و هێزی ئاسمانییەكەی چیتر بوونی نەماوە، و ئەگەر تەواوی سوپاكەی لە تاران بێنە دەرەوە و چەكەكانیان فڕێ بدەن و دەستەكانیان بە بەرزی هەڵبڕن و هاوار بكەن “خۆم بەدەستەوە دەدەم، خۆم بەدەستەوە دەدەم” و ئاڵای سپی ڕابوەشێنن، و سەركردە ماوەكانیان واژۆ لەسەر “بەڵگەنامەكانی خۆبەدەستەوەدان”ی پێویست بكەن و دان بە شكستی خۆیاندا بنێن لە بەرامبەر هێزی مەزنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەوا ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی شكستخواردوو، و ڕۆژنامەی چاینا ستریت جۆرناڵ (وۆڵ ستریت جۆرناڵ!)، و كەناڵی سی ئێن ئێنی گەندەڵ و بێبڕوا، و هەموو میدیاكانی تری بڵاوكەرەوەی هەواڵی درۆ، ڕایدەگەیەنن كە ئێران سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بەدەست هێناوە و سەركەوتنەكەش زۆر لێك دوور بووە. دیموكراتەكان و میدیاكان بەتەواوی ڕێگەی خۆیان لێ تێك چووە. ئەوان بەتەواوی شێت بوون.”
































































