زاری كرمانجی
مۆفەق حوسێن، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەكە ڕادەگەیەنێت.
دەقی پەیامەكەی:
هاوڕێیان، هاوبیران و دۆستانی ئازیز..
دوای ماوەیەک لە کارکردن و هەوڵدان لە ڕیزەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە تێیدا لە پێناو پرەنسیپ و باوەڕەکانمدا درێغیم نەکردووە، دۆخەکە وای خواست کە لێرە بەدواوە وێستگەی کارکردنی سیاسی و ڕێکخراوەییم لەم قۆناغەدا ڕابگرم.
بۆیە ڕایدەگەیەنم کە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕادەگەیەنم. ئەم بڕیارەش دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ و لەبەرچاوگرتنی چەند هۆکارێکی تایبەتی و گۆڕانی دیدگام بۆ قۆناغی داهاتوو هاتووە.
سوپاسی بێپایانی تەواوی ئەو هاوڕێ و هاوکارە بەڕێزانە دەکەم کە لەم ماوەیەدا پێکەوە کارمان کرد و هەمیشە پاڵپشتم بوون. ڕێزم هەیە بۆ مێژووی کارکردنی هاوبەشمان و هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم لە کار و ژیانیاندا.

































































