بهختیار سهباح-زاری كرمانجی:
پەرلەمانی عێراق ئهمرۆ پێنج شەممە ١٤ ی ئایار کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بەرنامەی وەزارەی و وەزیرەکان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، جگە لە تێبینی لەسەر چەند وەزارەتێک کە دانراوە بۆ نوێنەرانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، سەرجەم وەزارەتەکان و بەرنامەی کابینەی نوێ دەنگی لەسەر دەدرێت.
کورد کە بە چەند فراکسیۆنێک بەشدارن لە پەرلەمانی عێراق کە پێکدێن لەمانە:
•وەزیری دەرەوە – فوئاد حسێن – پارتی دیموکراتی کوردستان
•وەزیری داد – خالید شوانی – یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
•وەزیری ژینگە – سروە عەبدولواحید – نەوەی نوێ
•وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن – ڕێباز حەملان – پارتی دیموکرات
•وەزارەتەکانی شیعەو سونە بەم جۆرە دەبن:
•وەزیری ناوخۆ – قاسم عەتا – دەوڵەتی یاسا
•وەزیری کشتوکاڵ – عەبدولڕەحیم شمەری – ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
•وەزیری خوێندنی باڵا – عامر خوزاعی – دەوڵەتی یاسا
•وەزیری نەوت – باسم محەمەد خوزەیر – ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
•وەزیری پەیوەندییەکان – مستەفا سەند – ئەبشیر یا عێراق
•وەزیری دارایی – فالح ساری – ڕەوتی حیکمە
•وەزیری لاوان – سەفا کەنانی – ڕەوتی حیکمە
•وەزیری پەروەردە – عەبدولکەریم عەبتان – تەقەدووم (پێشکەوتن)
•وەزیری پیشەسازی – محەمەد نوری – تەقەدووم (پێشکەوتن)
•وەزیری کارەبا – عەلی سەعد وەهێب – ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
•وەزیری پلاندانان – ئەحمەد نازم عەزاوی – عەزم
•وەزیری گواستنەوە – سەید وەهەب – بەدر
•وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان – موسەنا تەمیمی – بەدر
•وەزیری تەندروستی – عەبدولحوسێن موسەوی – نەهجی نیشتمانی
•وەزیری بازرگانی – فەرەح حیکمەت – سیادە (سەروەری)

































































