ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بالیف ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خەوتنتدا. دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاسوودەیی و هەستکردن بە پشتگیری جەستەت هەبێت لە شەودا، هەروەها یارمەتی سەر و ملت دەدات بە یەکەوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی توشی ئازار گرژی ماسولکە نەبیت.
لەوانەیە هێشتا کێشەت هەبێت لە دۆزینەوەی بالیفێک کە بە تەواوی لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت. دکتۆر ڕاج داسگوپتا، سەرۆکی ڕاوێژکاری پزیشکی کە چوار جار بڕوانامەی بۆردی هەیە و پسپۆڕە لە بواری پزیشکی سییەکان و خەودا دەڵێت: “شێوازی خەوتن کاریگەری لەسەر جۆری بالیفەکە دەبێت پێشنیاری کرد بەدوای بالیفێکدا بگەڕێیت کە هەستێکی پشتگیریکەری هەبێت و لوفتێکی بەرزی هەبێت کە سەر و ملت بەرز بکاتەوە و لەگەڵ باقی جەستەتدا هاوتەریب بێت.
بە پێی ماڵپەڕی جیهانی : mattressclarity.com لە کاتی هەڵبژاردنی بالیف پێویستە ئاگادار بین کە چ جۆرە بالیفێک هەڵدەبژێرین ئەو بالیفانەی کە زۆر نەرمن و لە کاتی خەوتن سەر زیاتر نزم دەبێت و لەگەڵ جەستە تەریب نابن و یەکسان نابن هەروەها لەوانەیە ئازاری گوێچکە دروست بکات بەهۆی نزمی بالیفەکە و زۆر خواربوونی سەر گرنگە (بەرزی بالیفەکە) لەبەرچاو بگیرێت. بەگشتی خەوێنەران پێویستیان بە بژاردەیەکی بەرزترو باشترە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان شان و مل و دۆشەکەکانیان، ئەو کەسانەی کە لە سەر پشت دەخەون زیاتر سوودمەندن لە هاوسەنگی نێوان بڕبڕەی پشت و شان و ملیان هەروەها زیاتر ئاسوودەن و خەوی قوڵتر بەدەست دێنن.

































































