ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
فشاری ئەکادیمی ئامادەیە بۆ ئەو بارگرانییەی کە خوێندکاران هەڵی دەگرن و هەستی پێدەکەن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و ستانداردە ئەکادیمییە بەرزەکان.
ئەم فشارە دەروونییە دەتوانێت لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە سەرچاوە بگرێت زۆرجار دەبێتە هۆی فشار و دڵەڕاوکێ لای خوێندکاران.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : UCL دایک و باوک و مامۆستا و هاوتەمەنەکان سەرچاوەی بەرچاوی فشاری ئەکادیمیین بۆ خوێندکار، بە تایبەت دایک و باوک پاڵ بە منداڵەکانیانەوە دەنێن بۆ ئەوەی لە قوتابخانەدا سەرکەوتوو بن، زۆرجار جەخت لەسەر گرنگی نمرەکان دەکەنەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی داهاتووی منداڵەکانیان ببینن. هەروەها مامۆستایان چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ خوێندکارەکانیان دادەنێن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن لە تاقیکردنەوەکان. هەروەها هاوتەمەنەکانی خوێندکاران دەتوانن کەشێکی کێبڕکێ دروست بکەن لە وانەکان و لە تاقیکردنەوەدا کە ئەم پێشبڕکێیە فشاری زیاتر لەسەر قوتابیانی تر دروست دەکات و ڕووبەڕووی ترس و دڵە ڕاوکێ دەبنەوە.
بەتایبەت کێبڕکێ کردن لەسەر نمرەکان و بەدەست هێنانی پلەی یەکەم ئەو فشارە چڕتر دەکاتەوە کە خوێندکاران ڕووبەڕووی دەبنەوە. زۆرجار قوتابیەکان بەهۆی ئەنجامەکانی خوێندکاران ڕیزبەندی دەکەن. ئەم سیستەمە ڕیزبەندییە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی فشار. زۆرجار خوێندکاران تووشی فشاری دەروونی دەبن کاتێک ترسیان هەیە لەو ئەنجامەی بۆخۆیان داناوە کەمتر بەدەست بێنن، زۆرجار مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان دروست دەکەن ئەم فشارە زۆرە دەبێتە هۆی ترس بۆ سەر ژیانی قوتابی کە توشی حاڵەتی دەروونی ببێتەوە و زیان بە خۆی بگەیێنێت زۆرجار بینیومانە قوتابی کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە لەبەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکان
بە کورتی فشاری ئەکادیمی هۆکارە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت کە بەشدارن لە فشاری دەروونی خوێندکاران. هەروەها ماموستا و خێزانەکان چیتر زەخت و فشار لەسەر قوتابی دروست نەکەن چونکە قوتابی خۆی لە ژێر فشاری خوێندن دایە.

































































