دێکان عەلی
پێشکەوتنی زانستی پزیشکی لەئاستێکدایە، ڕەنگە هیچ بوارێکی پزیشکی و نەخۆشییەک نەبێت، ئەم زانستە چارەسەری بۆ نەدۆزیبێتەوە. لەم نێوەندەشدا، جێگرەوە یا چارەسەر یا دروستکردن و دانانەوەی ئەندامەکان جەستە لەبرەودانی بەردەوامە.
کەسانێکی زۆر لەجیهاندا هەن، بەچەند هۆکارێکی جیاواز ئەندامەکانی جەستەیان لەدەست دەدەن یاخوود شێوەی دەموچاوویان تێک دەچێت و جۆرێک لەشێواوی دروست دەبێت.
زانستی پزیشکی چارەسەری بۆ ئەم دۆخانە دۆزیوەتەوە، لەڕێگەی داهێنان بەبەکارهێنانی چەند تەکنیکی جیاواز وەک نەشتەرگەری جوانکاری، یاخوود بەکارهێنانی دەرزی و ماددەی جیاواز لەچارەسەر.
تا ئێرە کردارەکە درووستە و زانستییە. بەڵام لەم ساڵانە کۆتاییدا، بەجۆرێک نەشتەرگەی و دەسکاری شێوازی دەموچاو زیادی کردووە، بەدەگمەن کەسێک دەبنینت شێووازی سروشتی بێت(ئەم دیاردەیە لەناو خانمان زۆر زۆر بەربڵاوە). بەجۆرێک بەشێکی زۆری ژنەکان ئێستا لەیەکتری دەچن. بەئەستەم لێکتر جیادەکرێنەوە.
ئەم دیاردەیە بەجۆرێک بەربڵاوە، کە چیتر ڕەنگە ژنان متمانە بە ڕوخساری خۆیان نەبێت، ڕەنگە وەک گرێیەکی دەروونی مامەڵە لەگەڵ شێوازی سروشتی خۆی بکات. ڕەنگە لەلای بەشێک لەژنان نەنگی بێت ئەگەر وەک ژنەکانی تر دەسکاری شێوەی سروشتی خۆی نەکات(هەڵبەتە من بەتەواوی لەگەڵ چارەسەری ڕێککاریم ئەگەر بێتو کەسێک بەشێوەی سروشتی ڕێککاری ئەنجام بدات بەڵام نەک وەک ئەم دیاردەی ئێستا هەموو ژنەکان یەک شێوەن).
من پێموایە یەکەم خاڵی سەرکەوتنی مرۆڤ، ڕازی بوونە لەشێوەی سروشتی خۆی، باوەڕهێنانە بەوەی دەبێت کەسێک بێت سروشتی نەک ڕبۆت ئاسا دووای قەڕەباڵغی بکەوین.
دەکرێت زانست بۆ چارەسەری حاڵەتی نەخوازراو سودی لێوەربگیرێت، نەک بۆ بەیەک شێوازی دەموچاو و جەستەی یەکتربکەین.
کەوایە متمانە بە سروشتی خۆت گەورەترین خاڵی سەرکەوتنە. بڕووات وابێت خوا بەجوانترین شێوە تۆی دروست کردووە، شەرم لە شێوەی ڕوخسارت نەکەی، چرچەکانی ژێر چاوت مایەی شانازی بن، لێوەکانت سروشتی بن و بەجوانترین خۆت ببینیت.