هێمن شێخ زادە
بەریتانیا وڵاتێكی زلهێزی جیهانییە و هەژموونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق بەتایبەتی هەیە و بڕیار و ڕاسپاردەكانی كارتێكردنی ڕاستەوخۆی بەسەر ناوچەكەدایە، پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بایەخێكی گرنگیان بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، وڵاتێكە پێویستە هەرێمی كوردستان هاوسەنگی دروست بكات لەگەڵی لە هەمان كاتیشدا پرۆژەیەكی وەك زانكۆی بەریتانی هەنگاوێكە كە دەرگا بەڕووی لێكتێگەیشتن و زیاتر بەرەو پێش بردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان شانشینی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، كردنەوەی زانكۆی بەریتانی لە هەولێری پایتەخت دەرفەتێكی نوێیە كە كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێناویەتە ئاراوە بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی لایەنی زانست و زانیاری و لەسەرووی ئەمانەشەوە بەهێزكردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانە، لەڕوویەكی ترەوە وەك لایەنێكی ئابووری و هەلی كاریش بۆ بەشێك لە هاووڵاتییان فەراهەم دەكات.
لەڕووی كولتووری و زانستی سوودی باشی دەبێت و قوتابییانی هەرێمی كوردستان ئاشنای كولتوورە جیاوازەكان دەكات دەبێتە ناوەندێكی گرنگی توێژینەوە بەهادارەكانی هەرێمی كوردستان كە ئەو توێژینەوانەی لە هەرێم نەدەكران لەمەودوا لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن، جگە لەمانە تایبەتمەندی سەرەكی پەیوەندی نێوان كوردستان و بەریتانیایە كە پێشتر هەرێمی كوردستان و بەریتانیا پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانیان زۆر پێشكەوتوو نەبوون بەڵام لەمەودوا پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و پیشەسازی و ئابورییەكان بەدوای خۆیدا دێنێت هەرێمی كوردستان دەبێتە ناوەندێكی گرنگی بەریتانیا بۆ وەبەرهێنان پێشكەوتنی وڵات، لەڕووی ئابوورییەوە سودی تایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت چونكە ئەو قوتابیانەی كە بەپارەیەكی زۆر لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویان لە بەریتانیا دەكرد بۆ خوێندن لەم زانكۆیە ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكەن و پێداویستیەكانیان لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەدەست دێنن كە سودی بۆ حكومەت و هاوڵاتیانیش دەبێت گرنگی زۆری بۆ قوتابیان كوردستانیش هەیە كە زۆرێكیان خولیایان هەبوو بچن لەم زانكۆیە بخوێنن بەڵام بەهۆی كەمدەرامەتی و دوورە دەستی نەیان دەتوانی پەرە بە خوێندن بدەن لەم زانكۆیە لە هەولێری پایتەخت لە مەودوا دەتوانن پەرە بە خوێندن و زانست و زانیاری بدەن.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی دەستبەكاربوونی لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری لەسەر كۆی چەمكەكان بەگشتی كردوە بەڵام بەتایبەتی چەمكی پەروەردە و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و بیادنانی ئابووریەكی بەهێز كە جگە لەكەرتە نانەوتییەكان كشتوكاڵ بەسامانێكی لەبن نەهاتوو وەسف دەكات لەیەكەم هەنگاویدا توانی هەناری كوردستان بەتام و كوالێتی باش هەناردەی دەرەوە بكات و بەردی بناغەی زانكۆیەكی مێژووی دابنرێت كە لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لقی نییە هەرێمی كوردستان دەبێتە یەكەم هەرێم و ولات لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست كە توانیبێتی لقی زانكۆیەكی واگرنگ و پێشكەوتووی جیهان لە پایتەختەكەی بكاتەوە.