زاری كرمانجی
ئاراس جەبار بڵاویكردووەتەوە، سبهی لە كاتەكانی بەرەبەیانەوە تاو تاو باران و هەورە بروسكە سەرەتا ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك دەگرێتەوە و پاشان لەكاتەكانی نیوەرۆوە كاریگەری فراوانتر ئەبێت بە مامناوەندی تاوە باران و تەرزە و هەورە بروسكە ناوچەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین و سۆران و سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆكیش دەگرێتەوە.
لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان هەر لەكاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری ئەو حاڵەتە بەهێزتر دەبێت و لەزۆربەی شوێنەكان ئەگەری شەستە بارانی بەهێز و تەرزە و هەورە بروسكەی توند دەبێت و لەهەندێ شوێنیشدا ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئەو كەشناسە بۆ رۆژی چوارشەممە 29ی نیسان، كاریگەری ئەو ناجێگیریە بە شێوەیەكی بەهێز لەسەر ناوچەكانمان دەمێنێتەوە بەتایبەت بۆ ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و دەڤەری بادینان و ناوچەكانی سنوری ئیدارەی سۆران و راپەرین كاریگەریەكانی بەهێزتر ئەبێت و ئەگەری شەستە باران و تەرزە و بروسكەی توند دەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لەهەندێ شوێندا.

































































