شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی دەتوانێت بەشداری ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی مین لە گەرووی هورمز بكات ئەگەر ڕێككەوتنێكی ئەگەری ئاشتی لە نێوان ئێران و پاكستاندا بكرێت.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە لەندەن لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، فیدان ڕایگەیاند كە چاوەڕوان دەكرێت تیمێكی تەكنیكی ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی مین لە گەرووەكەدا ئەنجام بدەن دوای ئەوەی هەر ڕێككەوتنێك بكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە توركیا لە بنەڕەتدا ئەو ڕێوشوێنانە وەك “ئەركێكی مرۆیی ئەرێنی” دەبینێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئۆپەراسیۆنێكی هەڵگرتنی مین لەلایەن تیمێكی تەكنیكی پێكهاتووە لە وڵاتانی جیاجیا و دوای ڕێككەوتنی ئەگەری نێوان ئێران و ئەمریكا ئەنجام دەدرێت و توركیا “هیچ كێشەیەك”ی بەشداری نابێت ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێ بكرێن.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ڕایگەیاندووە كە پێی وایە كێشەكانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە خولی داهاتووی دانوستانەكان لە پاكستان چارەسەر بكرێن.

































































