پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی دهڵێت: لە ماوەی نێوان ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکو سێشەممە، حاڵەتێکی نوێی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات و بەشێوازی پچڕپچڕ باران دەبارێت، هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت.
🔸 هەندێک کات ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و کەشوهەوا سەقامگیردەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە و دوو سبەی ڕۆژی دووشەممە، پلەی گەرمی نزیکەی 4 پلە نزمدەبێتەوە. هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە هاوڵاتییان سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و نزیکی شوێنە بەرزەکان نەبنەوە، چونکە هەورەبروسکەی بەهێز ڕوودەدات.

































































