زاری کرمانجی :
وەزارەتی کارەبا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوبەشان و زووتر ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، خزمەتگوزاریی زانینی تێچووی کارەبا لەسەر ئینتەرنێت بەردەست دەکات .
لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی پسوولەوە، بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن، ئەوەش تەنیا بە نووسینی ژمارەی هەژمارەکە لە شوێنی دیاری کراو، زانیارییەکان دەخاتە بەرچاوی بەشداربووان.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە :” ئەم خزمەتگوزارییە لە لایەکەوە ڕۆتینانتە ئیدارییەکان کەم دەکاتە و و مامەڵەی هاووڵاتییان ئاسان دەکات، لە لایەکی دیکەشەوە ڕوونی و شەفافیەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دەستە بەر دەکات. کە تێیدا دەتوانن بری پارەی خولی کۆتایی و بڕی قەرز و کۆی گشتیی پارەی دواکراو بزانن.”
لەم لینکەی خوارەوە بەشداربووانی کارەبا دەتوانن تێچووی بەکارهێنانی وزەی کارەباکانیان بخوێننەوە: