محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی ئاماری هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ سۆران تادێت ئاماری باران بارین لە تەواوی قەزاکانی ئیدارەی سۆران زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە زۆربەی شوێنەکان تێکڕای باران بارینی ئەمساڵیان نزیک دەبێتەوە لە 1000 ملیم ، مێرگەسۆریش 50 ملیمی ماوە بگاتە 2 هەزار ملیم ، خەلیفانیش هەزار ملیمی تێپەڕاندوە، چەندین ساڵە لەم سنوورە ئەو بڕە بارانە نەباریووه.
به پێی نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قەزای سیدەکان زۆرترین بارانی لێ باریووە کە دەکاتە 21 ملیم ، مێرگەسۆریش کەمترین بووە 4 ملیم ، ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو و تێکڕای باران بارینی ئەمساڵ و جیاوازی لە گەڵ ساڵی ڕابردوو لەم خشتەیەی خوارەوەیە :


































































