ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
دوو کەیسی کوشتن چاوپۆشییان لێکرا و لێبووردن بۆ ئەنجامدەرانی دەرچوو کە تۆمەتبار بوون بە کوشتنی بە ئەنقەست
میدیای فەرمی ئێران ڕایدەگەنێت، سەرۆکی دادگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) بڕیاری لێبووردنی بۆ دوو گەنجی تۆمەتبار بە کەیسی کوشتن دەرکردووە.
بەپێی زانیارییەکان دوو هاونیشتیمانییەکە خەڵکی شاری ماهابادن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هاوکات بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ئەو لێخۆشبوونە لەپێناو ڕێزگرتن بووە لە شەهیدانی مانگی ڕەمەزان.

































































