بە گووتەی شارەزایەکی کەشناسی لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا دوو رۆژی تر بەردەوام بێت و لە چەند شوێنێک تا 50 ملم باران ببارێت، هەروەها لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری بەفربارین هەیە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دووبارە کەشێکی ناسەقامگیردەگەرێتەوە ناوچەکەمان لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست لەکاتەکانی نیوەڕو بەدواوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و موسڵ و هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران و گەرمیان دەگرێتەوە.
راشیگەیاند، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە ،خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان (25-35) کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، کاریگەری شەپۆلەکە هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە دەبێت.

































































